شیعرعارف کوردە
یار
شیعری: عارف كورده
ئایاره..
سه‌ربه‌رز بۆ ئاسمان ده‌ڕوانین
زه‌مه‌نی سه‌رمایه ده‌وه‌ستێ و
دووكه‌ڵی كانه‌كان؛
له‌م ڕۆژه ڕاده‌گرین.
ئایاره.. لافاوین. شه‌پۆلین. قه‌ڵبه‌زه‌ین.
به‌رچنه‌ی پڕ له گوڵ؛
به په‌نجه‌ی هه‌موومان ریز ده‌كه‌ین
پێچ پێچه‌ی برسێتی و
نه‌هاتی په‌یده‌كه‌ین.
ئایاره..
یه‌كده‌ستین. یه‌كده‌نگین
كانییاوین لێوان لێو پڕ ڕقین
له دڵی كێوێكدا ده‌ته‌قین
به بڕوای یه‌كسانی و
به‌هاری ئازادی پڕ چه‌كین.
ئایاره..
بۆرژوا گوێ گره!
لێره بێ یان له‌وێ
كۆته‌ره‌ی شیكاگۆین
( ئاگرین؛ شۆرشین شۆرشی كڵپه‌سێن )
له ڕووی تۆ ناكوژێن
ژیله‌مۆین؛ په‌نگرین.
ئایاری ١٩٩١
کوردستان