تازەترین بابەتسلیمان قاسمیانیکۆمەڵایەتی

تف لە ڕووتان دەسەلاتی گەندەڵی هەریم

tif le rutan

تف لە ڕووتان دەسەلاتی بۆگەنی هەرێم

نووسینی: سلیمان قاسمیانی (کاکە)

مستەفا سەلیمی، زیندانی سیاسی خەلکی ئاوایی ئیلوی سەقز، کە دوای شۆڕشی زیندانیەکانی سەقز لە سەر مەترسی ویرۆسی کۆرۆنا، توانی لە زیندان ‌هەڵێت و ڕووی کردبووە پێنجوێن، ٣ رۆژ لەوە پێش لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگێرێ و ڕادەستی جەللادەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرێ. ئەمرۆ جەللادەکانی حکومەتی ئیران، بە بنەماڵەی مەستەفا سەلیمییان راسپاردووە کە بۆ دوایین دیدار بچنە لای مستەفا.

ئەمە یەکەم جار نییە دەسەلاتی کوردی لە کوردستانی عیراق شۆرشگیرانی کوردی ئیران دەستبەسەر دەکات و بە زیندوویی یان بە مردوویی تەحویلی جەڵلادەکانی ئیرانی دەداتەوە. دەسەلاتی کورد لە دەورەی مستەفا بارزانی دا بۆ ملکەچی لە ئاست شای ئیران دا، دەستی بە خوێنی سلیمان موعینیی سوور کرد. یەکێتی نێشتمانی بە دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی رێگەخۆشکەری تیرۆری سەدان پەنابەری کوردی ئیرانی بوو لە ناوچەی ژێر دەسەلاتی خۆی.

ڕادەستکردنی مستەفا سەلیمی، زیندانی سیاسی کورد کە ١٧ ساڵی ڕەبەق لە زیندان بووە و هەموو رۆژێک لە گەل مەرگ ژیاوە و هەموو چرکەی سەعاتێک  ئاواتی رزگاری هەڵمژیوە، تاوانێکی گەورە دژ بە مرۆڤایەتی بە گشتییە. لە کام کولتورەدا مرۆڤ، پەنابەر لە ماڵی دەڕەتێنێ و لەوەش خراپتر، پەل بەستوو دەیخاتە دەستی بکوژەکانی؟!

تف لە رووتان دەسەلاتی بۆگەنی کوردی، دەسەلاتی مافیا وجەللادپارێز و مرۆڤکوژی کوردی دژی کورد! دڵنیابن کە هیچ کات ئەم خۆفرۆشییە، ئەم مرۆڤکوژییە و ئەم بێشەڕەفییەمان لە بیرناچێتەوە و هەرگیزوهەرگیز ناتان بەخشین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

Back to top button