تازەترین بابەتهاوپۆلنهكراو
هانا و یادی سەدوپەنجا ساڵەی کۆمۆنی پاریس
پیروز بێت یادی سەدوپەنجا ساڵەی کۆمۆنی پاریس
١٨ ی مارسی ئەمساڵ ١٥٠ ساڵ بە سەر سەرکەوتنی یەکەم دەسەڵاتی کریکاریی کۆمۆنی پاریس، تێدەپەڕێ. بەم بۆنەوە ناوەندی هانا بڕیاری دا کە ئەم بۆنە بە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری هانا و هەندێ بەرهەمی تر لە سەر سایتی هانا رێز لێ بگرێ. “هانای ژمارە ٦” ئەم ژمارە تایبەتەیە کە هیوادارین بەر لە ١٨ی مارس لە سەر سایتی هانا پێشکەشتان بکرێ. بە بۆنەی ئەم ساڵیادەوە، گۆڤاری هانا، وتووێژێکی تایبەتی لە گەل هاوڕێ فاتح شێخ کردووە کە لە رۆژی ٦ ی مارسەوە لە سەر سایتی هانا بڵاو دەبێتەوە.