تازەترین بابەتکۆمەڵایەتی

بەڕێز بێت یادی بەکتاش ئابتین

Baktash Abtin

بەرێز بێت یادی بەکتاش ئابتین شاعیری گیانبەختکردووی زیندانیی

 

بەکتاش ئابتین شاعیری زیندانیی ئیرانی، رۆژی  ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە تەمەنی ٤٧ سالیدا، زنجیر لە پێ لە سەر تەختی نەخۆشخانەیەک لە تاران، دوای گیرۆدە بوون بە ویروسی کرۆنا، گیانی لە دەست دا. بەکتاش سالێک و پینج مانگ لەوە پیش حوکمی ٦ سال زیندانی بەتاوانی بانگەشەکردن دژ بە رژێمی ئیران و بەشداریکردن لە سالیادی قەتڵەکانی زنجیرەیی نووسەرانی ئیراندا، بە سەردا سەپێندرا و خرایە زیندان. بەکتاش لە ماوەی زیندانی بوونیدا دوو جار تووشی کۆرۆنا بوو کە جاری یەکەم بە سلامەت دەرچوو. جاری دووەم ٣٥ رۆژ بەر لە گیان لەدەستدانی، داوای چارەسەری دەکا بۆ تۆشبوونی دووبارەی بە کرۆنا بەڵام دەسەڵاتداران گوێ نادەنە داواکارییەکەی و دوای ١٠ رۆژ کە حاڵی بەتەواوی تێک دەچێ رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ بەڵام ئیتر درەنگ بوو و بەکتاش خۆی ناگرێتەوە و دەخرێتە کۆمای دەسکرد کە بە داخەوە تەنانەت ئەوەش یارمەتی نادات و دوای ٣٥ رۆژ بە پای زنجیرکراوەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دەدا. کەمتەرخەمی بە ئاشکرای دەسەڵاتداران، سەرەڕای داوای راستەخۆی بەکتاش و بنەماڵە و پارێزەرەکانی بۆ چارەسەری دەستەبەجێ، بووە هۆی مەرگی ئەو نووسەرە بوێر و ئازادیخوازە.

بەکتاش ئابتین لە سالی ١٣٩٣وە یەکێک لە سکرتێرەکانی یەکێتی نووسەرانی ئیران بوو. ئەو ٩ کۆمەلە شیعر چاپ کراوەی هەیە. بەکتاش تەنیا نووسەر و شاعیر نەبوو بەڵکوو هاوکات خولیای کاری فیلم بوو و٨ بەرهەمی هەیە کە زۆربەیان فیلمی دێکومێنتارن.

بەکتاش ئابتین لە راستیدا کورژا. ئۆباڵی مەرگی ئەو مروڤە یەخسیر و پا بەبەندە بە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی تاریکەسەلاتی کۆماری نگریسی ئیسلامی ئیرانە. ئەم حکومەتە تاوانبارە و یەکاویەکی سەران و کاربەدستانی دەبێ بۆ کۆشتنی بەکتاش و لەداردانی دەیان هەزار زیندانی تر و قەتڵی عامی بە کۆمەڵ بخرێنە بەر دادگا و بە سزای خۆیان بگەن. مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئیران. سەرشۆڕبن یارانی فاشیستەکانی ئیسلامی ئیران.

 

ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا

10-1-2022

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

Back to top button