شلێر ڕەشیدکۆمەڵایەتی

فریدریک ئەنگڵس ژیان و کاریگەرییەکانی

engels

فریدریک ئەنگڵس ژیان و کاریگەرییەکانی

نووسینی لینین
کۆکراوەی کارەکانی لینین لە ١٨٩٥ لە مۆسکۆ نوسراوە، لە ١٨٩٦ بڵاو کراوەتەوە، بەشی دووەم لاپەڕە ١٥-٢٨

لە ئینگلیزییەوە:  شلێر ڕەشید
١٥ی دیسەمبەری ٢٠١٧

چ مەشخەڵیک لە فکر کوژایەوە،
چ دڵێک لە لێدان کەوت!

لە ٥ی ئۆگەست ی ١٨٩٥ فریدریک ئەنگڵس لە لەندەن بەیەکجاری چاوی لێکنا، دوابەدوای کارڵ مارکس ی هاوڕێی کە لە ١٨٨٣ کۆچی دوایی کرد.
ئەنگڵس بەرزترین کەسایەتی سکۆڵەرو مامۆستای پرۆلیتاریا بوو لە هەموو دنیای هاوچەرخدا.
لەوکاتەوەی کە چارەنوس کارڵ مارکس و فریدریک ئەنگڵس ی پێکەوە گرێدا، لەکەیسێکی هاوبەشدا بوونە دوو هاوڕێی هەرە نزیکی یەکتریش. بۆ ئەوەی لەوەتێبگەین فریدریک ئەنگڵس چی ئەنجام داوە بۆ پرۆلیتاریا، دەبێ ئایدیایەکی ڕوونمان هەبێت دەربارەی فێرکردنەکانی مارکس و کارەکانی لە پێناو گەشەسەندنی بزوتنەوەی چینی کرێکاری هاوچەرخ :  movement contemporary working class.

مارکس و ئەنگڵس یەکەم کەس بوون دەریانخست کە چینی کرێکارلەگەڵ بوونی ئەم سیستمەدا ئەویش دێتە بوون، لەگەڵ دروست بوونی چینی بۆرجوازیدا چینی کرێکارانی ڕێکخراویش بە شێوەیەکی حەتمی دروست دەبێت. هەروەها ئەوەشیان ڕوونکردەوە کەئەم ئەم دونیایە بە نیەتی چاک و کەسانی خێر خواز ناگۆرێت، بەڵکو بە خەباتی چینایەتی پرۆلیتاریای ڕێکخراو دەگۆڕێت.

مارکس و ئەنگڵس یەکەم کەس بوون لە نووسراوەکانیاندا زانستیانە سەڵماندیان کە سۆشیالیزم خەیاڵی ئەو کەسانە نییە کە خەونی پێوە دەبینن، بەڵکو ئامانجی کۆتاییە ئەنجامێکی پیویستە بۆ بەرەوپێشچونی هێزی بەرهەمهێنەر لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا. ئەو مێژووەی کە تاکو ئەمڕۆ نوسراوە مێژووی تێکۆشانی چینەکان بووە و سەرکەوتنی چینەکۆمەڵایەتییەکانی بەسەر چینەکانی تری بەدوادا هاتووە. تا ئەو کاتەی کە موڵکدارێتی تایبەتی و ناڕێکوپێکی بەرهەمهێنان ئامادەیی هەیە، پرۆلیتاریا ناچارە درێژە بە خەباتی چینایەتی خۆی بدات لە ڕێی ڕێکخستنی کرێکارانی هۆشیارەوە بە مافە چینایەتییەکانی خۆیان، هەر بۆیە هەموو خەباتێکی چینایەتی لە خۆیدا خەباتێکی سیاسیشە.

ئەم بیروڕایانەی مارکس و ئەنگڵس لەلایەن سەرجەم پرۆلیتاریاوە وەکو ڕێنیشاندەرێکی بنەڕەتی لە خەباتی خۆیاندا دژ بەسەرمایەداری پشتی پێ دەبەستن.  بەڵام لە چلەکاندا ئەم دوو هاوڕێیە بەشداربوون لەئەدەبیاتی سۆشیالیستی وبزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەم بۆچونانە زۆر نوێ دەردەکەوتن. ئەو کاتە زۆرکەسی خاوەن بەهرەو بێبەهرە هەبوون، ڕاستگۆو ناڕاستگۆ نوقمی ناو تێکۆشان بوون لە پێناوڕزگاری سیاسی، لە تێکۆشان دژی سەرکوتکاری پاشاکان وپۆلیس و قەشەکان، بەڵام بەریەککەوتنەکانی بەرژەوەندێکانی سەرمایەداری و کرێکارانیان نەدەبینی، هەروەها وەکو هێزێکی کۆمەڵایەتی سەربەخۆ سەیری چینی کرێکارانیان نەدەکرد. لەلایەکی ترەوە هەندێک لەو کەسانەی خۆیان بە زانا دەزانی پێیان وابوو لە ڕێی ڕازیکردنی دەسەڵاتداران و دام و دەزگاکانەوە دەتوانرێت بارودۆخێکی ئارام لەسەر زەوی بەدی بهێنرێت. بڕوایان بە سۆشیالیزم هەبوو بە بێ خەباتکردن لە پێناویدا.
لەکۆتاییدا نزیکەی هەموو سۆشیالیستەکانی ئەوکاتەو هەموو هاوڕێیانی چینی کرێکار بە گشتی وایان دادەنا کە پرۆلیتاریا تەنها سوتانەوەی هەناوە. بە ترسەوە تەماشای زیادبوونی پرۆلیتاریایاندەکرد کە چۆن بەوجۆرە لەگەڵ پیشەسازیدا گەشەیانکرد.
لە بەر ئەوە هەرهەموو هەوڵیان دەدا بۆ دۆزینەوەی ئامڕازێک بۆ وەستاندنی گەشەسەندنی پیشەسازی و پرۆلیتاریا، وە بۆوەستاندنی ڕەوڕەوەی مێژوو.

مارکس و ئەنگڵس نەک هەر ترسیان نەبوولە پەرەسەندنی پرۆلیتاریا بەڵکو بە پێچەوانەوە هەموو هیوایەکیان بەردەوامی و گەشەسەندنی پرۆلیتاریابوو. چەند ژمارەی پرۆلیتاریا لە زیادبووندا بێت ئەوەنە هێزی چینی شۆڕشگێڕ زیاد دەکات. ئەوەندەش گەیشتن بە سۆشیالیزم نزیکدەبێتەوە.
ئەو خزمەتەی مارکس و ئەنگڵس پێشکەش بەچینی کرێکاریانکرد، دەتوانرێت لە چەند وشەیەکدا گوزارشی لێ بکرێت، فێری چینی کرێکاریانکرد کە بۆخۆی خۆی بناسێت و هۆشیاربێت، و زانست لە پێناوی خەونەکانیدا بە کاربهێنێت.
بۆیە پێویستە هەموو کرێکارێک ئاشنابێت بە ناوو ژیانی ئەنگڵس.
بۆیە ئەم بابەتە کۆکراوەتەوە،بە هیوام وەکو هەموو بڵاوکراوەکانی ترمان هۆیەک بێت بۆ بە ئاگاهاتن وهۆشیاری چینایەتی لەناو کرێکارانی ڕوسیادا. پێویستە وێنەیەک لە ژیان و کاری فریدرک ئەنگڵس  بخەینە ڕوو، یەکێک لە دوو مامۆستا مەزنەکەی پرۆلیتاریای مۆدرن.

ئەنگڵس لە ١٨٢٠ لە بارمن لە هەریم ی ڕاین لەدایک بووە. باوکی خاوەن کارگە بووە. ئەنگڵس لە ١٨٢٠ بە هۆی باروگوزەرانی خێزانەکەیەوە زۆری لێکرا بەبێ تەواوکردنی قوتابخانە بچێتە ناو کاری پیشەسازییەوە، لەبریمەن وەکو کاتبی پیشەسازی کاربکات. کاروباری پیشەسازی نەیتوانی ڕێگربێت لەبەردەمیدا بۆ چوون بەدوای خوێندنی زانست و سیاسەتدا. هێشتا لە قۆناغی ئامادەیی بوو ڕقی لە سەرکوت وسەرکوتی بیرۆکراتەکان بوو.خوێندنی فەلسەفەی بەرەوپێشتر برد. لەوکاتەدا فێربوونی هیگڵ کۆنترۆڵی هەبوو بەسەر فەلسەفەی ئەڵمانیدا. ئەنگڵس بوو بە شوێنکەوتوی هیگڵ. سەرەڕای ئەوەی کە هیگڵ خۆی سەرسام بوو بە دەوڵەتی پروسی ئۆتۆکراتی، لەنێوەندی کارو خزمەتکردنەکەیدا کە پرۆفیسۆربوو لە زانکۆی بەرلین..

فێرکردنەکانی هیگڵ فێرکردنێکی شۆڕشگێڕانەبوو، ئیمانی بە مرۆڤایەتی و مافەکانی هەبوو. گریمانەی بنچینەیی فەلسەفەی هیگڵ ی وایدادەنێت کە گەردون لە جوڵەیەکی کارکردی بەردەوامە لە گۆڕان وگەشەسەندن، ڕێبەرایەتی هەندێک لە قوتابیانی فەلسەفەی بەرلینی دەکرد، ئەوانەی کە بەوبارودۆخە ناڕازی بوون. بۆ ئایدیای تێکۆشان دژی ئەو واقیعەو دژی ئەو چەوسانەوەیەی کە هەیەو ئەو جەنگە باوەی کە هەیەو ڕەگی داکوتیوە لە یاسای بوژانەوەی  هەمیشەیی جیهانی.تێکۆشان دژی ئەو هەڵانەو شەڕەنگێزییەی کە هەیە.
ئەگەر هەموو شتێک گەشە بکات، ئەگەر دامەزراوێک شوێنی ئەویتر بگرێتەوە، بۆچی دەبێ پاشایەتی ئۆتۆکراسی پروسیا یان قەیسەری ڕوسیا بەردەوام بێت، بۆچی کەمینەیەک دەوڵەمەندبێت لەسەر حیسابی هەژارانی زۆرایەتی، بۆچی بۆرژوازییەت بۆ هەمیشە حاکم بێت بەسەر جەماوەردا؟

فەلسەفەی هیگڵ باسی گەشەکردنی عەقڵ و هزر دەکات؛ پێشکەوتنی سروشت ومرۆڤ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی مرۆڤ هەڵقوڵاوی گەشەی مێشکەو ئەنجامی گەشەی سروشتە. مرۆڤ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ مانەوە لەسەر ئایدیای هیگڵ ی، هەمیشەییە.

مارکس و ئەنگڵس ئەو دیدگا ئایدیالیستییەی پێشایان ڕەت کردەوە: rejected . گەڕانەوە بۆ ژیان، بینییان کە پێشکەوتنی عەقڵ تەفسیری پێشکەوتنی سروشت ناکات، بەڵکو بەپێچەوانەوە : on the contrary دەبیت درێژبوونەوەی  تەفسیری عەقڵ لە سروشتەوە، لە مادەوە بێت…
بە پێچەوانەی هیگڵ و کەسانی تری هیگڵ ی، مارکس و ئەنگڵس ماتریاڵست، مادی : materialists بوون.
ئەوەی دەربارەی جیهان ومرۆڤایەتییە لەلایەنی مادییەوەیە، ئەوان دەبینن هۆیەمادییەکان لەپشت هەموودیاردە سروشتییەکانەوەن. مت بوونە: underlieلەبەر ئەوە پێشکەوتنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێشمەرجی پێشکەوتنی هێزی ماتریاڵ و هێزی بەرهەمهێنانە.  پێشکەوتنی پێویستییەکانی بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای موڵکییەتی تایبەتی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان درووست دەکات، بۆیە ئەمرۆ دەبینین کە چۆن پێویستییەکانی بەرهەمهێنان موڵکایەتی لە دەستی زۆرینە دەردەهێنێت و لە کەمینەیەکی زۆر کەمدا قەتیسی دەکاتەوە.. لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین ئەم گەشەکردنە کە لەسەر بنەمای موڵکدارییەتی تایبەتی دامەزراوە، لە درێژ ماوەدا بەو ئاراستەیەدا دەڕوات کە سۆشیالیستەکان پلانیان بۆ داناوە.
ئەمە وا لە سۆشیالیستەکان دەکات درک بەوە بکەن ئەوە کامە هێزە بەپێی جێگاو ڕێگا کۆمەڵایەتییەکەی لە بەرهەم هێناندا بەرژەوەندی لە سۆشیالیزمدا هەیە، لێرەوەیە دێنە پشتی ئەم هێزەو زیاتر هۆشیاری دەکەنەوەو ئەو پەیامەی لەسەر شانیانەو ئەو هێزە پرۆلیتاریایە. this force is the proletariat

ئەنگڵس لە ١٨٤٢ لە مانشستەر لە ئینگڵتەرا نیشتەجێبوو لەنێوەندی پیشەسازی ئینگلیزیدا پرۆلیتاریای ناسی.
چووە ناو کاری کۆمپانیای پیشەسازی کە باوکی بەشی تێدا هەبوو. لەوێ ئەنگڵس لە نوسینگەی کارگەکە دانەدەنیشت، بەڵکو بە گەڕەکە هەژارنشینەکاندا:slums دەگەڕاو دەسوڕایەوە، کە شوێنی کۆبوونەوەی کرێکاران بوو. بەچاوی خۆی هەژاری و بەدبەختی خەڵکی بینی، بەڵام هەر بەو تیبینییانە کەسیتییەوە نەوەستا، هەرچییەک هەبوو دەربارەی  باری چینی کرێکاری بەریتانی هەمووی دەرخست:revealed  بەچاودێرییەوە دیراسەی هەموو دۆکیومەنتە ڕەسمییەکانیکرد کە دەیتوانی دەستی بخاتە سەر. بەرهەمی ئەو دیراسەو تیبینییانە لە ١٨٤٥ بەرهەمهات.

پێشتر باسمانکرد ئەو خزمەتە سەرەکییانە چی بوون کە ئەنگڵس لە کتێبەکەیدا پیشکەشی کرد،
“بارودۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا   The Condition of the Working Class in England: تەنانەت پێش ئەنگڵس زۆر کەس وەسفی ئازارەکانی پرۆلیتاریایان کردبوو، ئاماژەیان بە پێویستی یارمەتیدانیان کردبوو. ئەنگڵس یەکەم کەسە کە دەڵێت: پرۆلیتاریا چینێک نییە تەنها ئازار بچێژێ، بەڵکولە ڕاستیدا بارە ئابورییە خراپەکەی پاڵنەرێکە پاڵی پێوە دەنێت بۆپێشەوە بەرەو ڕزگاری یەکجاری، بۆیە پرۆلیتاریای تێکۆشەر تەنها خۆی ڕزگارکەری خۆیەتی.
بزوتنەوەی سیاسی چینی کرێکار ڕابەرایەتی خەباتی کرێکاران دەکات بە ئاراستەی ئەوەی کە کرێکاران لەوە تێبگەن کە تەنها سۆشیالیزم تاکە ڕێگەی ڕزگاربوونە: only salvation lies in Socialism
وە لەلایەکی ترەوە سۆشیالیزم نابێتە هێز تاکو نەبێتە هیوایەک بۆ تێکۆشانی سیاسی چینی کریکار، ئەوە ئایدیای سەرەکییە لە کتێبەکەی ئەنگڵس دەربارەی “بارودۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا“، ئەمڕۆئەوە لەلایەن هەموو پرۆلیتاریاوە کە بیردەکەنەوە تێبکۆشن ئایدیایەکی پەسەندکراوە.
ئەو ئایدیایانەی لەو کتێبەدا خراونەتەڕوو بە شێوەیەکی ڕاست ئەو کاتەزۆر تازەبوون.

کتێبەکە بابەتێک بوو بۆ تاوانبارکردنی کەپیتاڵیزم و بۆرجوازی، ئایدیایەکی قوڵی لەسەریان خوڵقاند.
کتێبەکەی ئەنگڵس گوێزراوەتەوە بۆ هەموو شوێنێک، باشترین وێنە دەخاتە ڕوو، دەربارەی  چینی پرۆلیتاریای مۆدرن، هەروەها لەڕاستیدا نەپێش ١٨٤٥ و نەلەدوای ئەو ساڵە بەو ڕاستییەوبەو مەئساتە وێنەی چینی کرێکار بەو شێوە ڕاست و تاسێنەرو سەرسوڕ‌هێنەرە:strikingدەرنەکەوتووە.

ئەنگڵس تاکو نەچووە ئینگلتەرا نەبوو بەسۆشیالیست، لەمانشستەر پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی بزوتنەوەی کرێکارانی ئینگلیز بەست، ئەو کاتە لە بڵاوکراوەکانی سۆشیالیستی ئینگلیز دەینوسی.
لە ١٨٤٤ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیاو تێپەڕبوونی بە پاریس دا مارکس ی ناسی. پێشتر لەپاریس ئاگاداربوو لەژێر کاریگەری سۆشیالیستەکان و ژیانی فەرەنسی مارکس یش بووبوو بە سۆشیالیست،
———————-

پێکەوە کتێبی “خێزانی پیرۆز“The holy familyیان نوسی،
ڕەخنە لە ڕەخنەی ڕەخنەگران” Critique of Critical Critiquمارکس گەورەترین بەشی ئەم کتێبەی نوسی. پێش ساڵێک لە دەرچونی کتێبی” بارودۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا  Condition of the Working Clas in Englandدەرچوو.  بنچینەیەک دادەنێت بۆ ئەم سۆشیالیستە ماتریالیستە شۆڕشگێڕە. ئایدیای سەرەکی کەلە سەرەوە باسمانکرد:expounded
“خێزانی پێرۆز” ناوێکی گاڵتە ئامێزە بە براکانی باوەرس و فەیلەسوفەکان و شوینکەوتووەکانیان، ئەو کەسانە مژدەبەخشی:preeched ڕەخنە بوون، لەسەروی هەموو ڕاستییەکانەوە دەوەستان، لە سەروی هەموو پارتەکان و سیاسەتەکانەوە بەڕەخنەی گشتگێری:mass critically . هەموو چالاکیەکی زانستییان ڕەتکردبووەوە.
مارکس و ئەنگڵس چالاکانە ڕووبەڕووی ئەو مەیلە زیانبەخشە نامۆیە:  absurdوەستان.

بەناوی کەسایەتی وبەفیعلی مرۆڤدۆست، هەرچی جیهانێک کە دەسەڵاتدار زوڵمی لێبکات، دەوڵەتێکە کە داوای تیاڕامان: contemplation ناکات، بەڵکو ئەرکی تێکۆشانە بۆ بەدەستهێنانی باشترین کۆمەڵگەی ڕێکخراو. بەدڵنیاییەوە ئەمە تەنها بە پرۆلیتار دەکرێت، ئەو هێزەی کە تێکۆشان لە بەرژەوەندی ئەودایەو ئەوتوانای بەرپاکردنی هەیە.
پێش بڵاوبوونەوەی کتێبی”خێزانی پیرۆز” ئەنگڵس “خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە ئابوری سیاسی”Critical Essays on Political Economy  بڵاو کردەوە.

تیایدا لە گۆشەنیگای سۆشیالیستییەوە ڕاستیە بنچینەییەکانی یاسای ئابوری هاوچەرخ کەهەڵقوڵاوی زاڵبونی موڵکایەتی تایبەتە شیدەکاتەوە. پەیوەندی مارکسبە ئەنگڵس ەوە پاڵنەرێک بوو بۆ گرنگیدان بە ئابوری سیاسی، ئەو زانستەی کە بەرهەمهێنەری شۆڕشێکی ڕاستەقینەبوو.
ساڵی ١٨٤٥_١٨٤٧ ئەنگڵس لەنێوەندی کرێکارانی برۆکسڵ و پاریس ژییا. لایەنە تیۆری و پراکتیکییەکانی خۆی لێک گرێدابوو لە کارکردنی لەگەڵ کرێکارانی ئەڵمان لەم دوو شارە. لەم کاتەشدا مارکس و ئەنگڵس پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخراوێکی نهێنی بە ناوی “کۆمەڵەی کۆمۆنیستی” درووست کردبوو، بەڵێنیان پێدابون کەبنەماکانی سۆشیالیزم دابڕێژن. ئەوە بوولە ١٨٤٨مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست: Manifesto of the Communist Party بڵاو کرایەوە. ئەو نامیلکە بچوکە نرخی کتێبێکی تەواوی هەیە بۆ ئەمڕۆو ڕوحێکی ئیلهامبەخشە هەروەها ڕێگەنیشاندەرە بۆ هەموو پرۆلیتاریای ڕێکخراوو تێکۆشەر لەدونیای ئەمڕۆماندا.
شۆڕشی ١٨٤٨ یەکەمجار لە فەڕەنسا هەڵگیرسا، دوایی هەموو وڵاتەکانی تری ئەوروپای ڕۆژئاوای گرتەوە، وایکرد کە مارکس وئەنگڵس بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

لەوێ لە ڕاین پروسیا : هەرێمی راين Rhenish Prussia ئەرکی دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی دیموکراسی
بەناوی “ڕاین ی نوێ” یان لە ئەستۆ گرت، لە شاری کۆڵن دەردەچوو. هەردوو هاوڕێ ئیلهامبەخشی شۆڕشی دیموکراتی بوون لە هەرێمی ڕاین.Rhenish Prussia  بەوپەڕی هێزیانەوە دژی هێزی کۆنەپەرست بوون و بەرگرییان لەبەرژەوەندییەکانی گەل وئازادی دەکرد. وەکو ئاشکرایە ڕۆژنامەی “ڕاین ی نوێ” وەستاو لەکارکەوت، کاتێ کە مارکس لە تاراوگەو مەنفا: exile بوو، مافی نیشتەجێبونی لە پروسیا لێ سەندرایەوەو دیپۆرتکرایەوە. ئەنگڵس بەشداربوو لە ڕاپەڕین: انتفاضة uprising لە سێ شەڕدا جەنگا، دوای شکستی جەنگاوەرە شۆڕشگێڕەکان لە ڕێگەی سویسراوە چوو بۆلەندەن.

مارکس لە لەندەن نیشتەجێ بوو، ئەنگڵس وەکو کاتب دامەزرا، شەریکەبەشیش بوو لە دامەزراوێکی پیشەسازی لە مانشستەر لە تەمەنی چلەکانیدا. تا ساڵی ١٨٧٠ ئەنگڵس لە مانشستەرو مارکس لە لەندەن دەژیان. بەڵام ئەوە نەبوو بە ڕێگر لەبەردەمیان بۆ گۆڕێنی ئەو ئایدیایانەیان کە پڕبوو لە زیندویەتی، ڕۆژانە نامەیان بۆیەک دەنارد، لەم نامەگۆڕینەوانەدا ئەم دوو هاوڕێیە بیروبۆچونیان لەگەڵ یەکتردا ئاڵوگۆڕدەکرد لە دنیابینی و هاوکاریکردن لەسەر زانستی سۆشیالیستی بەردەوام بوون.

لە ساڵی ١٨٧٠ ئەنگڵس لە لەندەن نیشتە جێ بوو، درێژەی بە پەیوەندییەکانی خۆیدا لەگەڵ مارکس، ئایدیایەکی هاوبەش و چالاکییەکی زۆر پڕپەرۆشی وماندویەتی پێکەوەی گرێدابوون، تاکو کۆچی دوایی مارکس لە ١٨٨٣ پێکەوە بەردەوام بوون.
بەرهەمی ئەوکارەیان بۆ مارکس کتێبی “سەرمایە:Capital ” بوو. مەزنترین کاری ئابوری سیاسی یە لەچەرخی ئێمەدا. بەڵام ئەنگڵس کۆمەڵێک کتێبی گەورەوبچوکی هەبوو. مارکس کاری لەسەر شیکردنەوەی دیاردە ئاڵۆزەکان لە ئابوری سیاسی دەکرد. ئەنگڵس بە شێوازێکی خیتابی و حەماسی و وەکو چارەسازێک زۆربەی کات کێشە زانستییەکانی دەخستەڕوو. هەروەها زۆر کێشەی ئێستاوڕابوردو لەنێوەندی ئاڕاستەی تێگەیشتنی ماتریاڵی بۆ مێژوو لای مارکس دەخستەڕوو. بیردۆزی ئابوری لە نێوەندی دانراوەکانی ئەنگڵس و کتێبە حەماسییەکانی: polemical دا باس دەکرد.

“ڕەچەڵەکی خێزان و موڵکایەتی تایبەت ودەوڵەت” The origin of the Family, Private Property and the State”  وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ڕوسی  لە ١٨٩٥ لە سانپترسبۆرگ بڵاوکراوەتەوە.
بابەتێک دەربارەی “سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ڕوسی” وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ڕوسی، هەروەها کۆمەڵێک بابەتی مەزن دەربارەی خانووبەرە: housing question . لە کۆتاییدا دوو بابەتی باوو فراوان دەربارەی سەرمایە :The capital..، بەهەرحاڵ مسۆدەکەی تەواوو ئامادەبوو، دوای کۆچی هاورێکەی، ئەنگڵس ئەرکی قورسی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی خستە ئەستۆی خۆی. بەشی دووەم لە ١٨٨٥ بڵاوبووەوە، بەشی سێیەم لە ١٨٩٤، مەرگ ڕێگەی پێنەدا تاکو بەشی چوارەم  ئامادە بکات. ئەو دوو بەشە فراوانترین و گەورەترین بەش بوون.
سۆشیال دیمۆکراتی نەمساوی ئەدڵەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دووبەشەی سەرمایە بەفیعلی کاری هاوبەشی مارکس و ئەنگڵس بوون.

ئەنگڵس مۆنمێنتێکی دروستکرد بۆ کەسێکی تایبەت ولێهاتوو کە هاوڕێی بوو. بەبێ مەبەست ناوی ئەوی لەسەر نەخشاند. بەدڵنیاییەوە ئەو دوو بەشەی سەرمایە کاری ئەو دوو پیاوە بوون. لە داستانە کۆنەکاندا جۆرەها نمونەی هاوڕێیەتی تێدایە لەسەر پرۆلیتاریای ئەوروپی، ئەو زانستەی کە هەردوو زاناو تێکۆشەر مارکس و ئەنگڵس خوڵقاندیان، پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر نمونەی بەرزییە لەناو زۆربەی چیرۆکە کۆنەکان دەربارەی هاوڕێیەتی ، هەمیشە ئەنگڵس لەڕیزبەندیدا بەدڵنییایەوە دادپەروەرانە خۆی دەخستە دوای مارکس ەوە.
ئەنگڵس بۆ هاوڕێیەکی دێرینی نوسیویەتی” هەمیشە دووەم کەمانجە ژەن بوومە لەدوای مارکس” ەوە
خۆشەویستی بۆ مارکس ی زیندوو، ڕێزی بۆ مارکس ی کۆچکردو بیرەوەرییەکی بێکۆتاییە، تێکۆشەروبیرمەندێکی پتەو،خۆشەویست بوو تا قوڵایی ڕۆح.

دوای بزوتنەوەی ١٨٤٨_-١٨٤٩ مارکس و ئەنگڵس لە تاراوگە چالاکیەکانیان تەنها لە بواری زانستدا قەتیس نەمابوو. لە ١٨٦٤ مارکسکۆمەڵەی نێونەتەوەیی کرێکاران“ی دامەزراند،بۆ دەیەیەک ڕابەرایەتی کرد.
ئەنگڵس لەبەڕیوەبردنی بەشێکیدا چالاک بوو، کاری کۆمەڵەی نێونەتەوەیی لە گەڵ ئایدیاکەی مارکس دا وەکو یەک بوون. یەکگرتنی کرێکارانی هەموو جیهان:United proletarians of all countries
مانایەکی بەرزی هەیە لە گەشەسەندنی بزوتنەوەی چینی کرێکار. بەڵام تەنانەت بەداخستنی کۆمەڵەی نێونەتەوەیی. ڕۆڵی یەکگرتوی مارکس و ئەنگڵس نەک هەر نەوەستا، بەڵکو بە پێچەوانەوە بۆ بزوتنەوەی چینی کرێکار بەردەوام لە گەشەدابوو. چونکە بزووتنەوەکە بۆخۆی بەبێ دابڕان گەشەی دەکرد. دوای کۆچی دوایی مارکس،
ئەنگڵس وەکو ڕاوێژکاروڕابەری ئەوروپای سۆشیالیستی بەتەنها بەردەوام بوو. ئامۆژگارییەکانی و ئاڕاستەکانی گفتوگۆبوون بۆ یەکسانی. لەلایەن سۆشیالیستەکانی ئەڵمانیاوە بەهێزبوون سەرباری چەوسانەوەو سەرکوت لەلایەن حکومەتەوە. خێرا گەشەی دەکرد. بە نوێنەرایەتی وڵاتانی دواکەوتوی وەکو ئیسپانیاو، ڕۆمانیا، رۆسیا ناچارکرابوون بیربکەنەوەو یەکەم هەنگاویان بنێن، هەموویان بەرهەمی ئەو ئەزمونە دەولەمەندەی ئەنگڵس ی بەتەمەن بوون.  مارکس و ئەنگڵس هەردووکیان زمانی ڕوسییان دەزانی و کتێبە ڕووسیەکانیان دەخوێندەوە، گرنگییان بە ڕوسیا دەدا. بە خۆشەویستییەوە دوای بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی ڕوسیا دەکەوتن، لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ شۆڕشگێڕانی ڕوسیا. بوون بە سۆشیالیست دوای ئەوەی کە هەردووکیان دیموکراسی بوون. هەستی دیموکراتخوازییان وڕق پاڵیپێوەنان بەرەو ئەوپەڕی ڕقبونەوە لە چەوسانەوەی سیاسی.

ئەم هەستە سیاسیە ڕاستەوخۆیە لەگەڵ تێگەیشتنێکی قوڵی تییۆری لە پەیوەندی نێوان سەرکوتی سیاسی و زوڵمی ئابوری هەروەها ئەزمونی دەولەمەندی ژیان یەکیگرتەوە. وای لە مارکس وئەنگڵس کرد بەشیوەیەکی یەکجار بەرزو سیاسیانە وەڵام بدەنەوە. لەبەرئەوە تێکۆشانی پاڵەوانانەی لەناو دڵی ئەو خاوەن ئەزمونە شۆڕشگێڕانەدا دژی حکومەتی بەهێزی قەیسەر وەکوکاریگەری عاتفی دەنگی دایەوە. لە لایەکی ترەوە مەیلی خراپەکاری بەناوی سودمەندی ئابورییەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەرکە گرنگە هەنوکەییەکانی ڕوسیای سۆشیالیست، بە ناوی بەدەستهێنانی ئازادی سیاسی. سروشتیانە دەرکەوت و جێی گومانبوو بۆیان. تەنانەت وەکو ئاشکراکردنی نهێنییەک و هۆیەکی گەورەی شۆڕشی کۆمەڵایەتی گرنگییان پێدا. مارکس و ئەنگڵس هەمیشە دەیانگوتەوە:
ڕزگاری چینی کرێکار پێویستە لەلایەن چینی کرێکار خۆیەوە بێت

بەڵام بۆ ئەوەی پرۆلیتاریا لە پێناو ڕزگاری ئابوری تێبکۆشێت ، پێویستە ئاشنابێت بە مافە سیاسیەکانی خۆی.
لەلایەکی ترەوە مارکس و ئەنگڵس بەڕوونی دەیانبینی کە شۆڕشی سیاسی لە ڕوسیاو لە ئەوروپای ڕۆژئاواش لەلایەن بزوتنەوەی کرێکارییەوە گرنگییەکی مەزنی هەیە ،ڕوسیای ئۆتۆکراتی هەمیشە سەنگەری کاردانەوەی کۆنەپەرستی هەموو ئەوروپا بووە. باری گونجاوی ڕوسیای دەوڵەتی تاکو ئەوپەڕی پەرەی سەندبوو، بووە هۆی هەلگیرسانی جەنگی ١٨٧٠. بۆ ماوەیەکی درێژ تۆوی ناکۆکی چاند لەنێوان ئەڵمانیاو فەڕەنسا. ڕوسیای ئۆتۆکراتی بەهێزێکی کۆنەپەرست وەسفدەکرا.
بۆ سەرکوتکردنی پۆڵۆنیاو فنلەندو ئەڵمان و ئەرمەن و گەلە بچوکەکانی تر، بەردەوام بوو لە لەچاڵنانی ئەڵمانیاو فەڕەنسا، یەکیان بۆ سەر ئەویتربۆئەوەی خۆی لەژێر باری جەنگ ڕزگاربکات و هەناسەی ئازادی هەڵبمژێت، ئەرکیبووکەهەموو توخمە کۆنەپەرستەکانیش لە ئەوروپا لاواز بکات ، وە هێزی چینی کرێکاری ئەوروپا زیاد بکات. لەبەر ئەو هۆیەو لەبەر سەرکەوتنی چینی کرێکار لە ڕۆژئاواش ئەنگڵس ئارەزوویەکی گەرمی هەبوو کە ئازادی سیاسی لە ڕوسیا پێک بێنێت.
شۆڕشگێڕانی ڕوسیا نزیکترین هاوڕێیان لە دەست دا.
با  هەمیشە شانازی بە بیرەوەری مەزنترین جەنگاوەرو مامۆستای پرۆلیتاریا مارکس و ئەنگڵس ەوە بکەین،!

 

———————————————————————————-
سەرچاوە
https://www.marxists.org/archive/lenin/works/1895/misc/engels-bio.htm

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

Back to top button