تازەترین بابەتچاوەشیعرنووسەران

کەم شەو هەیە …

kem shew

کەم شەو هەیە….

شیعر: چاوە

کەم شەو هەیە خەو نەبینم

بەو هیوایەی پێوه نووستووم

دەڵێن دڵت به چی خۆشه؟!

گەر بە تەمای ئەو خولیایەت بۆ بێته دی

دەی بنوو با بێتە خەوت!

من دەڵێم دڵم دەسووتێ بۆ ئەوانە وا شەوانه

شەو لە دوای شەو

سەری بێ هیوا دەنێنه سەر سەرینی خاترجەمی، دەنوون بێ خەو!

تا کۆتای شەو

ئەم دیو ئەو دیو جینگڵ دەدەن

ڕۆژ دەبێتەوه هەڵدەستن

شەکەت شەکەت

وەک ئەوەی کۆڵیان کێشاوه

ڕؤژی دواتر وەک دوێ و پێرێ و ڕۆژانی تر

ڕؤژگار درێژ، درێژ درێژ تا ئێواره

ماندوو، مردوو،

هەڵچۆ، داچۆ

بۆ پاروویێک یان پارەیێک

شەو دادێت و دیسان شەوگار شەق دەکەن و دەگەن به ڕۆژ

بێ خەو بینین

بێ هیوای ڕۆژێکی خۆشتر!

دە پێم بڵێن:

کوا ژیانه ئەو ژیانه؟

ژیان به بێ خەوبینین و به بێ هیوا

کوا ژیانه؟

١٤/٢/٢٠٢٠

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

Back to top button