دەربارەی ئێمە

سەبارەت بە ئێمە:
‌سایتی هانا، سایتی هونەر و ئەدەبی پێشرەو، ئینسانی و کرێکارییە. هانا باوەری بە هونەری بێ لایەن نییە و خۆی بە لایەنگری چینی بەشخوراوی کٶمەڵ، ئەوانەی کە بۆ ژیان بێجگە لە هێزی کاریان هیچیتر شک نابەن، دەزانێ.
هانا مەلکەچی هیچ ناسنامەیەکی نەتەوەیی، ئایینی، نەژادیی،جنسی یان داب و نەریتی کۆن وبەپیرۆزکراو  نییە. ئەوەی بۆ هانا پیرۆزە، مرۆڤە و نرخاندنی مرۆڤ، یەکسانی و ئازادی و بەرابەری مرۆڤە لە سەرتاسەری جیهان.
هانا دژی هەموو جۆرە کۆنەپەرستییەکە و بە باوەشی ئاواڵەوە سەیری نوێخوازی و داهێنانی مرۆڤ دەکا لە هەموو بوارێکدا. تەنیا سنوور  لەو مەیدانەدا بە باوەری ئێمە، پاراستنی رێز، حورمەت و کەرامەتی مرۆڤە.
هانا لایەنگری بەرابەری ژن و پیاوە لە هەموو مەیدانەکانی ژیاندا و لە بەرامبەر فەرهەنگ و داب و نەریتی پیاوسالارانەدا دەوەستێتەوە.
هانا باوەری بە ئازادی بێ قەید و شەرتی بیر و بۆچوون و ڕادەبڕین هەیە. هیچ پیرۆزییەکی ئایینی، نەتەویی، ئایدۆلۆژیکی یان سیاسی بۆی نییە ئەم ئازادییە سنووردار بکات.
هانا لایەنگری دونیایەکی بێ چەوسانەوەیە، دوور لە ئایین و نەتەوەگەری و خۆپەرستی باوی کۆمەلگای کۆیلەپەروەر.

گۆڤاری هانا:
گۆڤاری هانا، هەم لە سەر کاغەز و هەم لە سەر ئینتەرنێت بلاو دەبێتەوە. هەر ژمارەیەکی تازەی گۆڤاری هانا، دوای یەک مانگ لە سەر ئینتەرنێت دادەنرێت و هەموو کەس دەتوانێ بێ پارە بیخوێنیتەوە و داببەزێنێت.
گۆڤاری هانا، تەنیا ئەو بەرهەمانە بڵاو دەکاتەوە کە لە شوێنی دیکە بڵاو نەبووبنەوە.
گۆڤاری کاغەزیی هانا، راستەوخۆ لە سەر سایتی هانا دەکڕدرێت و پارەکەی بۆ چاپخانەکە دەچێت.

Back to top button